بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،هێزێکی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ،توانیان مۆڵگەیەکی پشتیوانی لۆجستی داعش لە باکووری پارێزگای دیالە لەناوببەن.
هێزەکانی حەشدی شەعبی،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-هێزێکی هاوبەش لە لیوای چواری هێزەکانی حەشد و سوپا توانیان مۆڵگەیەکی پشتیوانی لۆجستی پاشماوەکانی داعشی تیرۆریست لە باکووری پارێزگای دیالە لەناوببەن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەم گورزە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گەورەدا بوو کە هێزەکان لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامیدا، کە تێیدا توانی شوێنی پشتیوانی لۆجستی پاشماوەکانی داعشی تیرۆریست لە گوندی کیج کە چەتە تیرۆریستییەکان بۆ پێداویستی خۆراک هەڵگرتنی بەکاریان دەهێنا،کە هێزەکە توانی ئەو شوێنانە وێران بکات.