ئەنجامی جیاکردنەوی گەری دووەمی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندرا

سیاسی
  • 18-05-2024, 17:55
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوەی خوارەوە بوو:-
    سالم عیساوی: 158  دەنگ
    مەحمود مەشهەدانی : 137 دەنگی
     عامر عەبدولجەبار :3 دەنگ.
    شایانی باسە بۆ هەلبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێری براوە دەبێت 166 دەنگ بەدەست بهێنێت ، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە گەڕێکی دیکە.