بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەنجومەنی نوێنەران پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدانی خولی دووەمی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێکرد.
وەک ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-
پرۆسەکە بەبەشداری 311 پەرلەمانتاران بەرێوەچوو،کە دوای دەنگدان ئەنجومەن دەستیکردووە بە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
پێشتر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیپێکرد.