بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە : ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەستپێكردووە.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ژمارەی ئامادەبووانی دانیشتنەكە بۆ 258 پەرلەمانتار بەرزبووەتەوە.
پێشتریش ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (25)، خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی یەكەمی یاسادانانی كردەوە.