بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسادانان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.
لە بەیاننامەیەكی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەك پشتڕاستكردنەوەی ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دراوە، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسادانانەكەی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی پرۆژەیاسای پشووی فەرمی تەواوكرد، هەروەها ڕاپۆرت و گفتوگۆی یاسای پێشنیاركراوی هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ژمارە (31)ی ساڵی 2019ی تەواوكرد.