بەغدا - INA- ئەحمەد سمێسم
ئەمڕۆ شەممە تۆڕی راگەیاندنی عێراق بیست و یەكەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی و وەشانی ڕۆژنامەی سەباحی پیرۆز كرد.
سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق كەریم حەمادی لە میانی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی سەباح، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی : ئەم ڕۆژنامەیە مەترسی و ئاستەنگیی گرتەبەر و داهێنەری زۆری لەخۆگرت، ئاماژە بەوە دەكات كە ئاهەنگی دامەزراندنی كەمترین شتە كە دەتوانرێت بۆ ڕۆژنامەكە و كارمەندەكانی پێشكەش بكرێت.
ووتیشی : ڕۆژنامەكە پێگەی خۆی وەك یەكەم لە عێراق پاراست و سەرەڕای هەموو هەڵاوسانەكان و تەنانەت لەگەڵ كەمبوونەوەی ڕۆژنامەگەریی چاپكراو لەنێو وەرگران، ڕۆژنامەی سەباح ئاستێكی قبوڵكراو و جێی ڕێزی بەدواداچوونی پاراستووە.
سەرۆكی تۆڕەكە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم كارمەندانی ڕۆژنامەكە دەربڕی، جەختیكردەوە پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژنامەكە و كارمەندەكانی بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پێشخستنی كار و ئەدای كارەكان دەربڕی.
لە بەرامبەردا ئەحمەد عەبدولحسێن سەرنووسەری گشتیی سەباح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : رۆژنامەی سەباح بۆ ئەوە دامەزراوە كە عێراق لە سەردەمی دیكتاتۆرییەوە بۆ سەردەمی ئازادی بگوازێتەوە.
عەبدولحسێن ووتیشی: دیارترین سەرچاوەی ئازادی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، ڕۆژنامەی سەباح وتاری ئێمە بوو بۆ ئازادی ڕادەربڕین و وتاری ڕۆژنامەگەری عێراقی بوو لە عێراقێكی ئازاددا.
ئەمڕۆ و دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی سەباح بە بۆنەی بیست و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی و دەستپێكردنی، كۆمەڵێك تەلەگرامی پیرۆزبایی و چەپكە گوڵی پێگەیشت.
ڕۆژنامەی سەباح یەكێكە لە بەرێوەبەرایەتیەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، لە ساڵی 2003 دامەزرا، دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو و سەرەتای سەردەمێكی نوێ، بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ ڕووداوەكانی عێراقی نوێ و دەست لێدان لە پێداویستییەكان و داواكاری گەل و دەنگی گەلەكەی.