بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین لە ناوچەكانی باكوور و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور دەكات.
لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا بە شێوەیەكی گشتی سامڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكردووە : سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرمادا ڕوونادات.
ئاماژەی بەوەشكرد : چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك بەرز دەبنەوە، پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باشوور بە جێگیری دەمێننەوە.