بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەت مەزهەر محەمەد ساڵح، لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی خشتەی بودجەی ڕوونكردەوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لەماوەی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران، خشتە داراییەكان تاوتوێ دەكرێن، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو خشتانە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەكرێن و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردن لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی مادەی 77/دووەمی یاساكەدا دەكرێت لە بودجەی گشتی سێ قۆڵی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023.
لە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی كرد كە ڕۆژی یەكشەممە دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنەكە بۆ تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجە بەڕێوەبچێت.