سەید سەدر: جەژنى غەدیر تائیفەگەری دوور دەخاتەوە و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بەرەوپێش دەبات

سیاسی
  • 17-05-2024, 20:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرى دووپاتیكردەوەكە داواكردنمان بۆ جەژنی غەدیر ڕێگری لە تائیفەگەری دەكات و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بەهێز دەكات.
    سەید سەدر لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  بڵاویكردەوە رایگەیاند، “دوای تەواوكردنی ڕۆژوو لە ڕەمەزاندا جەژنی ڕەمەزان دێت، وە دوای تەواوكردنی حەج جەژنی قوربان دێت خودای گەورە لە قورئاندا جەژنی غەدیر بە تەواوبوونی دین و تەواوبوونی نیعمەت وەسف كردووە، و لە  لێرەدا داوا دەكەم هەژدەی مانگی زولحیجە بكرێتە جەژن".

    هەروەها وتیشی"جەژنى غەدیر نوێنەرایەتی پێغەمبەر دەكات بۆ پارێزەرەكەی، ئیمام عەلی سەلامی خوای لەسەر بێت”.

    سەید سەدر وتیشی "جەژنى غەدیر تائیفەگەری دوور دەخاتەوە و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بەرەوپێش دەبات".