سەركردەیەكی دیاری تیرۆریستی داعش لە بەغدا دەستگیركرا

ئەمنی
  • 17-05-2024, 19:17
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی سەركردەیەكی دیاری تیرۆریستی داعشیان لە بەغدا ڕاگەیاند.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە، "لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی سەركەوتوودا، مەفرەزەكانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری/بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندنی هێزەكانی حەشدی شەعبی سەركەوتوو بوون لە دەستگیركردنی سەركردەیەكی دیاری تیرۆریستی لە بەغدای پایتەخت".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد بووە، بەو پێیەی مەفرەزەكان توانیان سەركردەی تیرۆریستی (ت.ع.ج) لە بەغدای پایتەخت دەستگیربكەن، كە لە پارێزگای ئەنبار و دواتر لە ناوچەكانی باكووری بەغدا كاری كردووە".
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەو تیرۆریستە یەكێكە لە بەشداربووانی دیار لە كۆنفرانسی خێڵەكانی پاڵپشتی لە باندە تاوانكارەكانی داعش لە ناوچەی گەرمە، كە تێیدا سەربازەكەی سوپای عێراق (سەمیر موراد) شەهیدكرا".