بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئەنبار نەخشەی ڕێڕەوی حەجی وشكانی و ڕێكارەكانی دەستەبەركردنی دەپارێزێت

ناوخۆ
  • 17-05-2024, 18:21
  • +A -A

    ئەنبار - INA - ئەحمەد ئەلدولەیمی
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئەنبار نەخشەی دوو ڕێگای وشكانی لە پارێزگاكە لە چوارچێوەی ڕێڕەوی حەجی وشكانی دیاریدەكات و وێڕای وردەكاری ڕێكارەكانی بۆ ئەمنیەتی ڕێگاكە، كۆتایی هێنان بە ڕووداوەكانی هاتوچۆی لەسەر ڕێگای هیت- بەغدادی بە ڕێژەی لەسەدا سەد ڕاگەیاند .
    لیوا ئەحمەد جبوری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی هاتوچۆ و ڕاگەیاندنی ئەنبار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئەنبار كار لەسەر ئەمنیەتی ڕێڕەوی حەجی وشكانی دەكات و دوو ڕێگای هەیە: یەكەمیان بەستراوەتەوە بە سامەڕا و  خزمەت بەو كاروانانە دەكات كە لە پارێزگای ئەنبارەوە دەڕۆن، هەروەها لە ناوچەكانی باكوورەوە، وەك كاروانەكان دەست دەكەن بە چوونە ناو سامەڕا و دواتر بە ڕێگای سەدە دەگرنە سەر ڕێگای خێرا، پاشان دەچنە ناو ڕەمادی، ناوەندی پارێزگای ئەنبار، و بەرەو ناوچەی  كیلۆمەتر ١٦٠، و ڕێگاكەیان بۆ نوخەیب و لە نوخەیبەوە بەرەو عەرعەر پێكەوە دەسبەستێت.”
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەبارەت بە ڕێگای دووەمی وشكانی، بە كاروانی حاجیانی پارێزگاكانی باشوور و بە كاروانێك كە ڕاستەوخۆ لە كەربەلای پیرۆزەوە بەرەو پارێزگای ئەنبار و دواتر بەرەو نوخەیب و بە درێژایی ڕێگاكە بەرەو عەرعەر بەیەكدەگەنەوە".
    ڕوونیشیكردەوە، "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە ئەنبار، لە چوارچێوەی ئەركەكانیدا، كاردەكات بۆ بڵاوەپێكردنی مەفرەزەكان بەدرێژایی ڕێگای حەجی وشكانی، جگە لە دانانی هێماكانی هاتوچۆ و ڕێنماییكردنی كاروانەكان بە یاوەریكردنی دەورییە ئەمنییەكان و پاراستنی كاروانەكان".
    جبوری وتیشی، “بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە ئەنبار لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی بە ڕێكارەكانی كردووە”، ئاماژەی بەوەشكرد، “لەو كاتەوەی دەستیپێكردووە، هیچ ڕووداوێكی بەرچاو تۆمار نەكراوە، هەروەها ڕێژەی ڕووداوەكان بە ڕێژەی 100% كەمیكردووە، لە قەزای هیتەوە تا ناحیەی بەغدادی".