بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ هەینی، عەمار موسا، سەرۆكی شارەوانی بەغدا دووپاتی كردەوە كە ئەمساڵ پڕۆژەی میترۆی بەغدا لەلایەن كۆمپانیایەكی وەبەرهێنانی بەناوبانگ جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆكی شارەوانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “پرسی ململانێكان لەلایەن شارەوانی بەغداوە بە وردی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە، بەو پێیەی سودمەندی پڕۆژەكەیە ، ئاماژەشی بەوەدا كە ناكۆكیەكان لە ئەستۆی شارەوانی بەغدان، هەربۆیەش سەرۆكایەتی شارەوانی بەغداد لە ئاسانكارییەك بۆ لابردنی ئەو بەربەستانە دەكات و دووركەوتنەوەیان لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیەدا دابین دەكات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمساڵ ڕەوانەكردنی پڕۆژەی میترۆی بەغدا دەبێت بۆ جێبەجێكردن بۆ یەكێك لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی وەبەرهێنان".
ناسر ئەسەدی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە، پێشتر دووپاتی كردبووەوە كە ڕێگاكانی كۆتایی بۆ پڕۆژەی میترۆی بەغدا كە ٦٤ وێستگەی لەخۆگرتووە، دیاری كراون و ئاماژەی بەوەدا كە سێ كۆمپانیا و هاوبەشی گەورە پێشكەشی میترۆی بەغدایان كردووە، و كە زۆربەی ئەو كۆمپانیایانە كە داواكاری پێشكەش دەكەن چینی و ئەوروپین، و زۆر بەناوبانگن".
ئەسەدی ئاماژەی بەوەدا كە "64 وێستگە لە چوارچێوەی میترۆی بەغدا دروستدەكرێن، ڕێگاكانی كۆتایی پرۆژەكەش دیاریكراون".