یانەی شۆرتە ڕووبەڕووی یانەی كەربەلا دەبێتەوە و بەو هیوایەی پلەی یەكەمی خولی ئەستێرەكان بەدەستبهێنێتەوە

وەرزش
  • 17-05-2024, 14:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، گەڕی 29ی خولی تۆپی پێی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی (2023-2024) ، چوار یاریش لە یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، " یانەی شۆرتە هیوادارە بە سەركەوتنێكی گرنگ و خاڵی تەواو بگەڕێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت كاتێك ڕووبەڕووی هاوتاكەی كەربەلا دەبێتەوە لەسەر خاكی خۆی، هەروەها یانەی كەرخ بەرامبەر یانەی نەفت یاری دەكات، و ئاماناتی بەغدا میوانداری یانەی نەفتی بەسرە دەكات هەروەها یانەی حدوودیشی ڕووبەڕووی یانەی هەولێر دەبێتەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سبەی شەممە، یارییەكانی ئەم گەڕە كۆتایی دێت، یانەی قوە جەوییە ڕووبەڕووی یانەی مینا دەبێتەوە ، بۆیە كورانی ئەیوب ئەدیشۆ لەهەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە و مانەوە لە لووتكەی خولەكە بمێننەوە، هەروەها یانەی تەلەبە میوانی یانەی نەفت میسان دەبێت ، زەورا بەرامبەر زاخۆ یاری دەكات، یانەی نەجەفیش لەگەڵ یانەی دهۆك یاری دەكات".