بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە بڕیاری بەڕێوەچوونی لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغدا كرد.
سودانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەناوی كۆماری عێراق و حكومەت و گەلەوە، بەخێرهاتنی دڵسۆزانەمان بۆ بڕیارەكەی كۆمكاری عەرەبی دەردەبڕین بۆ قبوڵكردنی داواكارییەكەمان لە لوتكەی ڕیاز بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی لوتكە، لە سی و چوارەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ، بە سەرۆكایەتی عێراق، لە بەغدا لە ساڵی 2025، هەروەك چۆن سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی برایانی كۆماری عەرەبی سوریا دەكەین كە دەستبەرداری سەرۆكایەتی دانیشتنی داهاتوو بوون لە بەرژەوەندی عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هاتنی برایان و پادشا و سەرۆك و سەركردە و سەرۆكی شاندە عەرەبییەكانی برایانمان، جارێكی دیكە، وەك میوانی بەغدای مێژوو و شارستانیەت، درێژەپێدەری ڕێبازی وڵاتەكەمانە بۆ تێكەڵبوون لەگەڵ ژینگەی عەرەبی و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی عێراق بۆ ڕۆڵی مێژوویی و سەرەكییەكەی، وەك پایەیەكی ئاشتی و برایەتی و سەقامگیری و خاكی لێكنزیكبوونەوە كە دەرفەتەكانی گەشەپێدانی هاوبەشی عەرەبی لەسەری دادەمەزرێنن و دیدگاكانی داهاتوو بۆ گەشەپێدان و تەحەددیاتەكان داڕێژراون.
رونیشیكردەوە: عێراق بە هەڵوێستە مەبدەئییە ناسراوەكانی و ڕێبازە عەرەبی-ئیسلامییە پشتیوانەكانی بۆ پرسەكانی میللەت، كاردەكات بۆ ئاسانكاری هەموو ڕێگاكان و كۆكردنەوەی هەموو هەوڵەكان بۆ سەرخستنی لوتكەی بەغدا/2025، و دڵنیابوون لەوەی كە كۆبوونەوە و بڕیار و دەرئەنجامەكانی گواستنەوەیەكی ئەرێنی و هەنگاوێك بۆ پێشەوە لە جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی گەلانی عەرەبیمان، لە قۆناغێكی مەترسیداردا لە گەشت و بوونیاندا پێكدەهێنن.
وتیشی: بەغدا دەبێتە ناوچەیەك بۆ براكانمان لەسەر ڕێگای پاڵپشتیكردنی پرسەكانی گەلانمان و ڕۆڵێكی سەرەكی دەبێت بۆ هاوبەشی و كاركردن بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و سەقامگیری كە گەرەنتی داهاتوو دەكات.