سەرۆك كۆمار و شای بەحرەین جەخت لە گرنگی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەكەنەوە

سیاسی
  • 16-05-2024, 22:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین جەختی لەسەر گرنگی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە كردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لە پەراوێزی لوتكەی عەرەبی لە 33هەمین دانیشتنی خۆیدا لە مەنامە لەگەڵ شای بەحرەین حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە كۆبووەوە.
    ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە شای بەحرەین كرد بە بۆنەی بەڕێوەچوونی باشی كارەكانی لوتكەكە و ستایشی هەوڵەكانی بەحرەینی كرد كە بۆ بەڕێوەچوونی لوتكەكە و ئەو پرسە گرنگانەی كە باسی لێوە كرد.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە: پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا تاوتوێ كرا، هەروەك سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ بەهێزكردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەدەستبهێنێت و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە بەرزبكاتەوە.
    هەروەها هەردولا جەختیانكردەوە: لە گرنگی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە ئازارەكانی گەلی برای فەلەستین و پێدانی مافە ڕەواكانیان و داواشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی شەڕی كەرتی غەززە.
    لە بەرامبەردا ئال خەلیفە پیرۆزبایی لە سەرۆك ڕەشید كرد بەبۆنەی میوانداریكردنی لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغدا و هیوای سەركەوتنی بۆ عێراق و گەلەكەی خواست.