بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان عێراق و كوەیت سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی بەرژەوەندی هاوبەش كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە پەراوێزی كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی، 33 دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كە لە بەحرەین بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەحمەد عەبدوڵا سەباح سەرۆك وەزیرانی كوەیت كۆبووەوە، بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و لەلایەنی كوەیتیش ئەنوەر عەلی وەزیری دارایی و عەبدوڵا عەلی وەزیری دەرەوە، جگە لە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی عێراقی و كوەیتی.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی دیدارەكەدا باس لە پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە كرا، بەتایبەتی سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر گەلی فەلەستین و هەوڵەكانی عێراق و كوەیت لەو بوارەدا، جگە لە تاوتوێكردنی سروشتی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و ڕێگاكانی باشتركردنیان بۆ ئەوەی لەگەڵ خواستەكانی دوو گەلی برادا بگونجێت.
سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی فەڵەستین و كاركردن بۆ كۆتایی هێنان بە هێرشەكان دژی خەڵكی مەدەنی و ڕێگەدان بە دەستگەیشتنی مرۆیی بە یارمەتییەكان بگرێتە ئەستۆ.
هەروەك تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی و بەرژوەندی هاوبەش، و هەوەك جەختی لە گرنگی دانانی ئەولەویەت بە كولتووری ئاشتی و گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و ناكۆكییەكان كردەوە لەپێناو بەدیهێنانی گەشەسەندن و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەكەدا.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی كوەیت وتی: ئەم دیدارە هاوكارییە بەرهەمدار و بنیاتنەرەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا بەرز دەكاتەوە و پەرۆشی پێشخستنی لە بوارە جیاجیاكاندا بەرجەستە دەكات بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات و هیوا و خواستەكانی هەردوو گەل بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بەدی بهێنێت.