سەرۆك وەزیران رێنمایی ئەنجامدانی بەردەوامی كۆبوونەوەی تایبەت بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەكانی پارێزگاكان دەكات

سیاسی
  • 16-05-2024, 21:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی ئەنجامدانی بەردەوامی كۆبوونەوەی تایبەتی بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەكانی پارێزگاكان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تەرخانكرابوو بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكان، و پێداچوونەوە بە پێشكەوتنی كارەكان بەپێی خشتەی كاتی و ئەو ئاستەنگانەی كە ڕەنگە ڕێگری لە ڕەوتی جێبەجێكردنی كارەكان بكەن.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی دا: بە  گرنگی جێبەجێكردنی هەوڵەكان و تەرخانكردنی ئەولەویەتەكان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی ژێرخان كە هەڵسانەوەی لەسەری دامەزراوە لە هەموو كەرتەكانی ئابووری و خزمەتگوزاریدا، هەروەها گرنگی تیشك خستنە سەر ئەو پڕۆژانەی كە پێویستییەكی بنەڕەتی لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیاندا دەكەن.
    سودانی ڕوونیكردەوە: كاری تیمەكانی بەدواداچوون دەبێت ئاراستەی گەڕاندنەوەی دەستكەوت و پەرەپێدانی چارەسەرەكان و دەستنیشانكردنی ئاستەنگەكان بێت و نابێت جێگرەوەی ڕۆڵ و دەسەڵاتی حكومەتە خۆجێیەكان بێت بەپێی یاسا و دەستوور. وتیشی: دەستكەوتە سەركەوتووەكان ئەو هەنگاوانەن كە دەوڵەت و دەزگاكانی لەبەرچاوی دەگرن و گرنگە لە هیچ حیساباتێكی كەسی یان سیاسیدا نەخرێنە ڕوو.
    هەروەها سەرۆك وەزیران ئاگاداركرایەوە لەو ڕاپۆرتانەی كە لەلایەن تیمەكانی بەدواداچوونەوە پێشكەشكرابوون كە پەیوەندییان بە پێشكەوتنی تەواوكردنی كارەكانیانەوە هەیە لە پارێزگاكان، كە پێشتر سەرۆكی حكومەت سەردانی كردبوو، ئاماژەی بەوەشكرد: كە سەردانەكانی داهاتووی تەرخان دەكرێت بۆ سەردانكردن و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكان لە پارێزگاكان.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد كە تیمەكانی بەدواداچوون لە پارێزگاكان بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامی سەردانە مەیدانییەكانی بۆ پڕۆژەكان بكەن، هەروەها  ڕێنمایی كرد كە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن و دەستەی ڕاوێژكاران راپۆرتی گشتگیر و نوێكراوی پڕۆژەكان ئامادە بكەن، كە دەگەیەنرێنە دەست تیمەكانی بەدواداچوون، بە مەبەستی دڵنیابوون لەسەر بنەمای ئەوەی كە هەر دواكەوتنێك ڕێگری لێدەكرێت و هەر لادانێك ڕاست دەكرێتەوە.