بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و ئەیمەن بن محەمەد سیاری پارێزگاری بانكی ناوەندی سعودیە، جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی بانكە ناوەندییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان كردەوە.
بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە پەراوێزی كۆڕبەندی عەرەبی بۆ دەزگاكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و یەكەكانی لێكۆڵینەوەی دارایی كە لە شانشینی سعودیە بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەیمەن بن محەمەد سیاری پارێزگاری بانكی ناوەندی سعودیە كۆبووەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا جەختیانكردەوە: لە گرنگی ئەو ڕۆڵەی بانكە ناوەندییەكان دەیگێڕن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان، و دەستەبەركردنی سەقامگیری ئابووریی گەورە، و پشتگیریكردنی گەشەی ئابووری."
ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە ئاسۆی هاوكاری نێوانیان كرد لە بوارە جیاوازەكانی دراوی و بانكیدا، لەگەڵ جەختكردنەوە لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە بانكییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات