بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، داوای بەردەوامی گەڕان بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ناسینەوەی خاوەنەكانیانی كرد.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، عێراقییەكان و هەموو مرۆڤایەتی قێزەونترین تاوانە مرۆییەكان بە درێژایی مێژوو بەبیردەهێننەوە، كە ڕاستییەكانی ڕژێمی بەعسی خوێناوی بۆ جیهان ئاشكرا كرد، هەروەها ڕادەی ئازارەكانی گەلەكەمانی بۆ زیاتر لە سێ دەیەی تاریك نیشان دا ، كە یادەوەرییە بە ئازارەكەی دەمێنێتەوە بۆ هەموو عێراقییەكان بۆ ڕەتكردنەوەی نادادپەروەری و ستەمكاری و یەكخستنی هەوڵەكانی هەمووان بۆ بنیاتنانی عێراق.
وتیشی: هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەردەوام بن لە گەڕان بەدوای گۆڕەكان و ناسینەوەی خاوەنەكانیان و بە بەڵگەی یەكلاكەرەوەی جینۆساید و قوربانییەكانیان هەژماریان بكەن بۆ ئەوەی نەوەكانی داهاتوو لەبارەیانەوە ئاگادار بكەنەوە.