بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، بروسكەیەكی ماتەمینی بۆ ئەمیری بەنی حەسەن شێخ موسەننا حاتەم راگەیاند.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە، و بەو دڵانەی كە باوەڕیان بە ویست و چارەنووسی خودا هەیە، هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ موسەننا حاتەم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) بیست، ئەمیری بەنی حەسەن لە عێراق و جیهانی عەرەبی، و یەكێك لە دیارترین سەركردەی هۆزەكان كە ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی لە وڵاتەكەماندا.
وتیشی: هەروەها پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی ئەم خێڵە دێرینە و بنەماڵەی كۆچكردوو و خۆشەویستانی دەكەین، داوا لە خودای مەزن دەكەین بیخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و لە بەهەشتی فراوانی خۆیدا جێی بكاتەوە و سەبر و دڵنەوایی بە خێزان و خزم و خۆشەویستانی ببەخشێت.