بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هەنگاوەكانی عێراقی بەرەو فراوانكردنی پڕۆژەكانی پترۆكیمیایی دووپاتكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە شاندێكی كۆمپانیای ئەندازیاری كەی بی ئاڕ ئەمریكی كرد، كە تایبەتە بە چارەسەرە تەكنەلۆژییە بەردەوامەكان".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"لە كۆبوونەوەكەدا و پێداچوونەوە بە كارە گشتییەكانی كۆمپانیاكە بوو لە عێراق بەخۆیەوەبینیەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكانی عێراق لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت، و بەرزكردنەوەی سوودی غازی پەیوەندیدار. ئەگەری بەشداریكردن لە پڕۆژەكانی وزەی یەكگرتوو و بەشداریكردن و وەبەرهێنان هەروەها باس لە فۆرمولەكان كرا، بە شێوەیەك كە زۆرترین داهات و سوود لە سامانی نەوت بۆ عێراق بەدەستبهێنێت " .
لە راگەیندراوەكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، "كارنامەی حكوومەت بۆ ڕاكێشانی هاوبەشی بەرهەمهێنەر، لەسەر بنەمای پەرەپێدانی سەرچاوەكان، و دابینكردنی ژینگەی پێویست و سەركەوتووی وەبەرهێنان، جگە لەو چاكسازییە دارایی و بانكی و باجەی كە حكومەت ئەنجامی دەدات، ئەگەری ئەرێنی بەرز دەكاتەوە".
هەروەها ئەوەی هاتووە كە "ئاڕاستەی عێراق بەرەو فراوانكردنی پڕۆژە پترۆكیمیاییەكان، بەرهەمهێنانی وەرگیراوەكانی نەوت، پڕۆژەكانی پێو، و پڕۆژە پیشەسازییە ئومێدبەخشەكانی دیكە، كە پێشوازی لە شارەزایی و وەبەرهێنانی بیانی دەكەن، ئابوورییەكی هەمەچەشن و تۆكمەی عێراق دابمەزرێنن، هەروەها دەرفەتی هەلی كار زیاتر دەڕەخسێنن، ئەمەش ئەوەیە كە... بەرنامەی حكومەت جەختی لەسەر كردەوە".