بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی، مەزهەر محەمەد ساڵح، باسی ئەو قەرزانەی كرد كە لە ساڵی 2003ەوە لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بە عێراق دراوە و لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە كۆی گشتییان لە 8 ملیار دۆلار تێنەپەڕاندووە، بەڵام دووپاتی كردەوە كە ئەوان قەرزیان كردووە بە تەواوی پارەی پێدراوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “لە ساڵی 2003ەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی چەندین قەرزی داوەتە عێراق كە ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی سەقامگیری ئابووریی گەورە و جێبەجێكردنی چاكسازی دارایی بووە لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2021، عێراق چەندین بەرنامەی دارایی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، لەوانەش ئەمە قەرزی فریاگوزاری و هاوكاری دارایی تاڕادەیەك درێژخایەن لەخۆدەگرێت".
ناوبراو وتیشی، "لە ساڵانی یەكەمی دوای ساڵی 2003، سندوقەكە لە ڕێگەی پرۆگرامی جۆراوجۆرەوە پاڵپشتییەكی بەرچاوی بە عێراق كرد، لەوانە پرۆگرامی ئامادەیی قەرزی SBA و ئامرازی دارایی خێرا. بۆ نموونە لە ساڵی 2016 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەرنامەی ئامادەیی قەرزی SBAی پەسەند كرد". بە بەهای 5.34 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیكردنی چاكسازییە ئابوورییەكان لە عێراق، عێراقیش دوو لەسەر سێی ئەو بڕە پارەیەی سەرەوەی وەرگرتووە و لە ماوەی پێنج ساڵدا بە تەواوی خەرج كراوە".
ساڵح لە درێژەی قسەكانیدا، "لە ساڵی 2021 عێراق داوای قەرزی فریاگوزاری كرد بە بەهای 6 ملیار دۆلار لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، وا دیارە قەرزەكە بەدی نەهات، چونكە پەیوەست نەبووە بە یەكێك لە پرۆگرامەكانی سندوقەكە لەو كاتەدا"، ئاماژەی بەوەدا كە "شێوازەكان لە هاوكاریكردن لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریكردن لە چاكسازییەكانی حكومەت كراوەتە ئامانج".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات