سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ ناساندنی كولتوری عێراق و قووڵایی عەرەبی-ئیسلامی دەكاتەوە

سیاسی
  • 16-05-2024, 14:52
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ ناساندنی كەلتوری عێراق و قووڵایی عەرەبی-ئیسلامی كردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری / یونسکۆ ئەسعەد تورکی سواری".

    سەرۆك وەزیران گوێی لە پێشکەشکردنی گشتگیری ئەو چالاکییانە گرت کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراون لە بوارەکەی خۆییدا لەگەڵ عێراق و ئەو بەرنامە ڕۆشنبیری و خوێندن و پەروەردەیەی کە بە هاوبەشی لەگەڵیدا جێبەجێ دەکرێت"، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "بەشداریکردنی عێراق لە کۆڕبەندە ڕۆشنبیرییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕەنگدانەوەی وێنەی گەشەسەندنی عێراقە، کە لەگەڵ مێژوو و کولتوور شارستانییەتەکەیدا دەگونجێت".

    هەر بەگوێرەی راگەیندراوەكە سودانی ئاماژەی بە گرنگی بەهێزکردنی هەوڵەکان کرد بۆ ناساندنی کلتووری عێراقی و قووڵایی عەرەبی ئیسلامی و هەماهەنگی لە هەردوو پڕۆژەی (زیندووکردنەوەی شارە دێرینەکانی موسڵ و بەسرە)، کە بریتییە لە پاراستنی کولتووری عێراقی ئەو دوو شارە و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانیان، هەروەها ناساندنی بەرهەمە داهێنەرە دەوڵەمەندەکانی داهێنەرانی عێراق و فراوانکردنی هاوبەشی نێوان عێراق و یونسکۆ لە پڕۆژەکانی پاراستنی کولتووری بەرچاو و نادیار و پاراستن و پەرەپێدانی ئامرازەکانی پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق و چاککردنەوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ڕۆشنبیری و ئەکادیمییە نێودەوڵەتییە ئارەزومەندە جیاوازەکان".