جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لەسەر گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی پەڵكانەدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 16-05-2024, 10:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی پەڵكانە كردەوە.
    شاخەوان عەبدوڵڵا لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "هەوڵ و كارە هاوبەشەكان بەردەوامن لەگەڵ نوێنەرانی كەركوك، ژمارەیەك شێخی خێڵەكان، كەسایەتییە دیارەكان، كەسایەتییەكانی پێكهاتەكان، بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی، ئیدارەی پارێزگای كەركوك ، و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و لیژنەكانی ئاسایش و بەرگری بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكانی پەڵگانە ئامادەبوون لەو ناوچانەدا”.
    هەروەها ئەوەیش  هاتووەكە  "بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی مافەكان بۆ خاوەن شەرعیەكانیان، هەڵسەنگاندنی زیانەكانی بەهۆی ئەو گرژی و پێشێلكارییانەی كە لەو ناوچانەدا ڕوویانداوە، و قەرەبووكردنەوەی ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە"، جەختیشیكردەوە "پێویستی بەرزكردنەوەی سەقامگیری، پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان  پێكهاتەكان، و گەڕان بەدوای چارەسەری بەردەوام لە ڕێگەی یاسا و ڕێكارە دادوەرییەكانەوە".