بە بەشداریی INA .. دەستپێكردنی كارەكانی كۆڕبەندی (یونا)  لە روسیا

ناوخۆ
  • 15-05-2024, 20:50
  • +A -A

    قازان - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆڕبەندی میدیایی "ئاراستە سەرەكییەكانی گۆڕینی بواری زانیاری لە جیهانی مۆدێرن و وڵاتانی  رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی" دەستیپێكرد، كە  لەلایەن یەكێتی ئاژانسەكانی هەواڵی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی (یونا)، بە هاوكاری ئاژانسی تاتمیدیا لە تەتارستان، بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی دیدگای ستراتیژی جیهانی روسیا- جیهانی ئیسلامی، و نوێنەرایەتی هەمیشەیی روسیا لە ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی.
    كۆربەندەكە لە چوارچێوەی "كۆڕبەندی قازان 2024" دێت، كە تایبەتە بە پەنجا و پێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی.
    لە سەرەتای دانیشتنی دەستپێكی كۆڕبەندەكەدا، سەلیمگارێڤ ئایدار، بەرپرسی ئاژانسی تاتمیدیا، جەختیكردەوە: كە كۆڕبەندی قازان گرنگترین سەكۆی هاوكاری نێوان روسیا و وڵاتانی جیهانی ئیسلامییە، و  ئاماژەی بەوەشدا: كە تەتارستان دەروازەیەكە بۆ گفتوگۆ لە نێوان شارستانییەتە جیاوازەكان و بۆ هاوبەشی و هاوكاری.
    ناوبراو هیوای خواست كە ئەم دانیشتنە زانیارییە ببێتە سەكۆیەك بۆ پەرەپێدانی دەستپێشخەری هاوبەش و پلانی كردەیی لە بواری هاوكاریی میدیایی نێوان روسیا و وڵاتانی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، و ئەوەش ببێتە هۆی دەرئەنجامی پراكتیكی تایبەت.
    لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی فیدراسیۆنی ڕێكخستنی ئاژانسەكانی هەواڵی هاوكاری ئیسلامی بە وەكالەت، محەمەد بن عەبدرەبە ئەلیامی، جەختیكردەوە: كە كۆڕبەندەكە لە چوارچێوەی هاوكاری نێوان دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ڕوسیا و فیدراسیۆن دێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گۆڕانكارییەكان لە میدیای نێودەوڵەتیدا، و ئەو پێشهاتە خێرایانەی كە دەیبینێت بەرەو بەهێزكردنی فرەیی، چ لە سەرچاوە و چ لایەنەكاندا لەبەرچاو دەگیرێت.
    ئەلیامی پێداچوونەوەی بە هەندێك لە هەوڵەكانی یەكێتیەكەدا كرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕی هەواڵ لە نێوان ئاژانسە هەواڵییە ئەندامەكاندا، و پشتگیریكردن لە دۆزی فەلەستین لە میدیاكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو لایەنگرییە یان زانیارییە هەڵەكانی میدیایی كە لە هەندێك لە میدیاكانی ڕۆژئاوادا بڵاودەكرێنەوە.