بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باشووری سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
راگەیاندنی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەش لە لیوای 43ی هێزەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان ئەنجامدا.
بەیاننامەكە ڕوونیكردەوە: ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە گەڕان و پشكنینی بێستانەكان و زەوییە كشتوكاڵییەكان كە دەتوانرێ لەلایەن پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بەكاربهێنرین بۆ ئەوەی خۆیان تێدا بشارنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە لە سەرتاسەری ناوچەكانی پارێزگای سەڵاحەدین و ڕێگریكردنە لە هەر هەوڵێك بۆ دەستكاریكردنی ئاسایشەكەی.