بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، لەگەڵ عەبدوللەتیف زیانی هاوتا بەحرەینییەكەی، پرسەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و پێشهاتەكانی دۆخی فەڵەستینیان تاوتوێ كرد.
حسێن لەپۆستێكدا لە پلاتفۆرمی "X "، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاندووە: لە دیدارێكی بەرهەمداردا لەگەڵ عەبدوللەتیف زیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین، ئەزموونی بەحرەینمان لە ئامادەكاری بۆ 33هەمین لوتكەی عەرەبی تاوتوێ كرد و بیروڕامان لەبارەی پەیوەندییە بەرزەكانی نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ كرد.
وتیشی: باسمان لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كرد، لەوانەش پێشهاتەكانی دۆخی فەڵەستین.
حوسێن لە درێژەی قسەكانیدا رونیكردەوە: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەكەین كە ئەم گفتوگۆیانە ئەنجامی ئەرێنی بەدەست بهێنن كە سوودی بۆ هەردوو گەل و ناوچەكە هەبێت.