ناوخۆ كردنەوەی سیستەمی كارتی نیشتمانی لە باڵیۆزخانەكانی عێراق رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 15-05-2024, 17:20
  • +A -A

    بەغداد - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، كردنەوەی سیستەمی كارتی نیشتیمانی لە باڵیۆزخانەكانی عێراق بۆ تۆماركردنی رەوەندی عێراقی بەبێ ئامادەبوونیان لە عێراق ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە لیوا نەشئەت خەفاجی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا، بەڕێوەبەرایەتی پلانێكی یەكگرتووی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ بۆ هەموو لایەنەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئامادەكرد و مۆڵەتی خێرایی كاركردنی پێدا، بەو پێیەی گەیشتوینەتە هەنگاوی پێشكەوتوو لە كارتی نیشتیمانی و پاسپۆرت و مانەوەو رەگەزنامە  و نوسینگەكانی زانیاری نیشتەجێبوون كە خزمەت بە هاوڵاتی دەكەن، وتیشی:  وەزیری ناوخۆ لە 31ی ئازاری ڕابردوودا ڕایگەیاند، كارتی نیشتمانی گەیشتووەتە 37 ملیۆن و 167 هەزار، ئەمڕۆش گەیشتوینەتە 38 ملیۆن و 992 هەزار و ژمارەی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی 329 فەرمانگەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: قۆناغی تۆماركردنی هاوڵاتیانی عێراقی لە واشنتۆن دەستمان پێكردووە وەك ئامادەكارییەك بۆ دانانی وێستگەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەكانی عێراق.
    رونیشیكردەوە: ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی ئەو هاوڵاتییە دەكرێن بریتین لە دامەزراندنی وێستگەیەكی مامناوەند بۆ دڵنیابوون لە داتاكانی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و باقی دامودەزگاكانی دەوڵەت، كردنەوەی سیستەمی كارتی نیشتمانی لە باڵیۆزخانەكانی عێراق، و كردنەوەی لە شوێنی تۆماركردنی ناوەندی لە پارێزگاكان، كە پێویستی بە گواستنەوەی خەڵك لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە نامێنێت جگە لەمەش وێستگەی مۆبایلمان دەبێت بۆ تۆماركردن، بۆ ئەوەی ئاوارەكان و نەخۆشخانەكان خۆیان لە بەڵگەنامەی كاغەزی بەدوور بگرن، گەیشتووینەتە 300 وێستگەی مۆبایل.
    هەروەها تەئكیدی لە كردنەوەی سیستەمی كارتی نیشتمانی لە باڵیۆزخانەكانی عێراق كردەوە، بەو پێیەی ئێمە رەوەندی عێراقی تۆمار دەكەین بەبێ ئامادەبوونیان لە عێراق.