بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی، جەختی لە گرنگی هەنگاونان بۆ چاكسازی لە كەرتی بانكی لە عێراق كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بێبەشكردنی هەندێك لە بانكەكان لە دراوی بیانی دەرفەتێكە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی و ڕێكخستنەوەیان.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، حەزێكی زۆری هەیە بۆ پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی، ئەمە جگە لەوەی دامەزراوە بانكییەكان پێویستیان بە چاكسازی هەیە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "ئەوەی لە بێبەشكردنی بەشێك لە بانكەكان لە دراوی بیانی ڕوویدا دەرفەتێكە بۆ داڕشتنەوەی و ڕێكخستنەوەیان".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەرنامەیەك هەیە بۆ چاكسازی لە كەرتی بانكیدا بە دەستپێكردن لە كەرتی حكومەتەوە چونكە كەرتی بانكی حكومی زاڵە بەسەر 85%ی كاری بانكی و باقی بازاڕە بچووكە تازەپێگەیشتوەكاندا، هەرچەندە سەرمایەكەیان لەسەدا 78ی سیستەمی بانكی پێكدەهێنێت ، بەڵام پێویستە ڕێكبخرێنەوە و دابڕێژرێنەوە بۆ ئەوەی بگۆڕدرێن بۆ دامەزراوەی بازاڕی تەندروست لەگەڵ سیستەمی ئابووری جیهانیدا یەكدەخرێن و ڕۆڵیان هەیە لە دارایی و گەشەپێدانی ئابووریدا".
هەروەها نابراو ئاماژەی بەوەشكرد، "پرۆسەی چاكسازی لە عێراقدا هەیە كە لە كەرتی بانكی حكومییەوە دەست پێدەكات و دواتر كەرتی تایبەت"، خەتیشی كردەوە لەسەر "ئەو نادادپەروەریەی بەسەر بانكەكاندا هاتووە دەرفەتێكە بۆ چاكسازی".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات