بەغدا-INA
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ ئامادەکاری بۆ(33)ەمین لوتکەی عەرەبی لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین"فواد حسێن"جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە چاوی بە ئەمیر "فەیسەل فەرحان " وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبی سعوودی کەوت.
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە میانی دیدارێکدا جەخت لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرایەوە،هەروەک گفتوگۆکرا لەسەر پێشهاتە ناوچەی و نێودەوڵەتییەکان، و هەوڵی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان کرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکانی بەردەم ناوچەکە و بەتایبەتی پرسی فەلەستین کردەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە میوانداریکردنی لوتکەی 34ەمین کرد کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە عێراق بەڕێوەبچێت.