بەغدا-INA
لە پەراوێزی ئامادەکاری بۆ ٣٣هەمین لوتکەی عەرەبی لە شانشینی بەحرەین" فواد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە چاوی کەوت بە "سامح شکری " وەزیری دەرەوەی کۆماری میسری عەرەبی .
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :-لە میانی دیدارێکدا وەزیری دەرەوە ستایشی یەکخستنی ئەو پەیوەندییەی کرد کە لە ڕێگەی ئەو لووتکەیانەی ئەنجام دراون و رۆڵی بەرچاوی لە گەشەسەندن و بەشداریکردنی لە پتەوکردنی ڕاوێژکاری سیاسی و دامەزراندنی پێگەیەکی ناوچەیی هەبوە تا ببێتە هۆی بنیاتنانی پێگەیەکی کاریگەری عەرەبی لە ناوچەکەدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوان عێراق و میسر پەیوەندییەکە کە ئاستی تەواوی ناوچەی عەرەبی ڕێکدەخات،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جیاجیاکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەدەسەنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :-لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە لە زووترین کاتدا.