بەغدا – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنییەوە بەدواداچوون بۆ قۆناغەكان و ڕێژەی تەواوكردنی پڕۆژەكان دەكات لە بەندەری فاوی گەورە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە بەدواداچوونێكی ڕاستەوخۆی بۆ بەڕێوەچوونی كارە بەردەوامەكان كرد لە بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسرە و پێداچوونەوەی بە هەموو وردەكارییە تەكنیكییەكان و ڕێژەی تەواوكردنی پڕۆژەكە كرد، لەچوارچێوەی پێشكەشكردنێكی گشتگیر بۆ هەموو پێكهاتەكانی پڕۆژەكە".
هەروەها سوردانی فەرمانی ئەوەی كرد،" كە پێویستە پابەند بن بە خشتەی كاتی جێبەجێكردن وتێپەڕاندنی هەر بەربەستێكی مەیدانی كە ڕێگری لە پێكهاتەكانی دیكە بكات لەگەڵ پاراستنی ستاندارد و تایبەتمەندییە ئەندازیارییەكان بە بەرزترین ئاست ".
هەر بەگوێرەی راگەیندراوەكە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی بە بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكانی بەندەرەكە كرد و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو كارانەیە كە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عێراق لە وەزارەتی گواستنەوە فەرحان فەرتووسی پێشكەشی كرا:لەوانەیش"بەدواداچوون بۆ هەر پێنج پڕۆژەكەی بەندەری فاوی گەورە و بەڕێوەچوونی كار لە هەر پێنج سەكۆكە و نزیكبوونەوە لە تەواوكردنی كۆتا سەكۆ (سەكۆی ژمارە 5) لە ماوەی 15 ڕۆژدا و ڕێژەی تەواوكردنی گەیشتۆتە 95%"،رایگەیاند " بەدواداچوون بۆ پرۆسەی كەمكردنەوەی كاتی پێویست بۆ وشككردنەوە و پڕكردنەوەی، لە ڕێگەی ڕاكێشانی بۆرییەوە و گەیشتووەتە 19% و بەردەوام دەبێت لە كارەكانی پەیوەست بە پێكهاتەكانی كارپێكردنی".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە" بەڕێوەچوونی كاركردن لە بەشی یەكەمی ڕێگای گەشەپێدان، ئەو ڕێگایەی كە بەندەری فاو و شاری ئوم قەسر بەیەكەوە دەبەستێتەوە و بەستنەوەی بە ڕێگای خێرا و ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتۆتە 74%"، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردكە " بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی ئەو ڕێگایەی كە دەروازەی بەندەری فاو (گۆڕەپانی عەلەم) و تونێلی ژێرئاوكەوتوو بەیەكەوە دەبەستێتەوە، هەروەها كارەكانی قیرتاوكردنی بەشی یەكەمی بە قیڕ بۆ بەشی یەكەم كە لە نێوان دەروازەی بەندەری فاو و تونێلە ژێرئاوكەوتووەكەدایە بە درێژی 51 كیلۆمەتر لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو تەواو دەبێت".
هەربەگوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"بەدواداچوون بۆ تەواوبوونی دروستكردنی دوو پرد لەسەر ڕێگاكە، دوای ئەوەی تونێلە ژێرئاوكەوتووەكە، ڕێژەی تەواوكردنی 75% تێپەڕاند".هەروەها "پڕۆژەی گۆڕەپانی كۆنتێنەر و تەواوكردنی كارەكانی پڕكردنەوە و ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتووەتە 75%، و تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە " بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی قووڵاییەكانی كەناڵی دەریایی لەبەردەم ڕووی دەریاكەوە و گەیشتە قووڵاییەكی ستاندەر 19.8 مەتر و درێژی 7 كیلۆمەتر"، وتیشی" ڕاوێژكاری ئیتاڵی دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوە لە قووڵاییەكان و تۆماركردنی نەخشەكانی دەریاكە بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی، بەهەموو ڕێچكە و قووڵایی ڕێنماییەوە".
هەروەها"بەدواداچوون بۆ بەشی دووەمی كەناڵی دەریایی بە درێژی 1.3 كم لە حەوزەی سوڕانەوە و لە دەروازەی بەندەرەكەوە دەست پێدەكات و قووڵاییەكەی گەیشتووەتە ئاستی ستانداردی پێویست (19.8 مەتر )".جەختیشی كردەوە لە" بەدواداچوون بۆ بەشەكانی دیكەی كەناڵی دەریایی و پرۆسەكانی هەڵكەندن و ئەو قووڵایانەی كە تۆماركراون لە نێوان (12-19) مەتردایە، و ڕێژەی تەواوكردنی گەیشتووەتە نزیكەی 55%"، بەدواداچوون بۆ كارەكانی ناو تونێلی ژێرئاوكەوتوو، بەتایبەتی ئەو دە بلۆكەی كە دروست دەكرێت لە حەوزەی تونێلەكە و دوایین پارچەشی دوای 20 ڕۆژی تر تەواو دەبێت، وەك ئامادەكارییەك بۆ پرۆسەی كردنەوەی ئاوەكە، بۆ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیكاری و لە هەمان كاتدا لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە دەست بەكارەكانی هەڵكەندنی ئەو شكانە دەكرێت كە كەنارەكانی ئوم قەسر و بەندەری فاو بەیەكەوە دەبەستێتەوە و بە قووڵایی 30 مەتر و ڕێژەی تەواوكردنی گەیشۆیە نزیكەی 45%".