جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

ناوخۆ
  • 15-05-2024, 12:16
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ چوار شەممە ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە
    قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا راگەیاند" ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە سەرۆك و سكرتارییەت و ئەنجامانی یەكێتییەكە پیرۆزبێت".
    جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد:" یەكێتی مامۆستایان رۆڵی كاریگەری خۆی بینوە بە درێژایی ساڵانی كاركردنی لە قۆناغە جیاجیاكاندا لە خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی سەرباری داكۆكیكردن لە مافی مامۆستایانی كوردستان".
    هەروەها وتیشی:" لە هەمووكات و ساتێكدا كە میللەتەكەمان رووبەڕووی دۆخێكی ناهەموار بوبێتەوە، مامۆستایانی كوردستان هەمیشە پێشەنگی بەرگری و قوربانیدان بوون و توانیویانە زامنی بەردەوامی رەوتی پەروەردە و فێركردن بكەن، سڵاوی رێز و وەفا دەنێرین بۆ ئەو مامۆستایانەی چەندین ساڵ خزمەتیان كرد و بە هەڵگرتنی مەشخەڵی زانست نەوەی رۆشنفكریان پێگەیاند".