هەولێر- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە
نێچریڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" لە ساڵیادی 62هەمینی دامەزراندنیدا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان و تەواوی مامۆستایانی كوردستان دەكەم، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم، بە رێز و پێزانینەوە لە ئەرك و ماندووبوون و پەیامی پیرۆزی مامۆستایان لە پەروەردەكردن و پێگەیاندنی نەوەكان، دەڕوانم".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد:" مامۆستایان لە توێژە هەرە گرنگەكان و بنەمای پێشكەوتنی كۆمەڵگەن، پشتگیری لە هەموو ماف و داوا رەواكانیان دەكەم و شایانی ژیان و گوزەرانی باش و ئارامی و ئاسوودەیین، رۆڵی مامۆستایان لە سەردەمی شۆڕش و لە ئازادیدا، هەروەها دڵسۆزی و بەرگەگرتنیان لە رۆژگارە سەختەكاندا بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە نەوەستێت، هەرگیز لەبیر ناكرێت".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد:" لەم یادەدا بە رێزەوە هەموو ئەو مامۆستا ئازیزانه بەبیر دەهێنینەوە كە لەپێناو ئازادیی گەلەكەیاندا، خەباتیان كرد و گیانیان بەخشی".