سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە

ناوخۆ
  • 15-05-2024, 11:57
  • +A -A

    هەولێر –INA 
    ئەمڕۆ چوار شەممە ،مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.

    سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە " گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكات و هیوای پێشكەوتنیان بۆ دەخوازێت".
    سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی" یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە سەردەمێكی سەختدا دامەزرا و مێژوویەكی پرشنگداری لە خەباتی ڕێكخراوەیی و پیشەیی و داكۆكیكردن لە ماف و داخوازییەكانی مامۆستایانی كوردستان و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستاندا هەیە، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی كوردستان لە پەروەردەكردن و فێركردنی نەوەكانماندا دەڕوانێت".
    هەروەها وتیشی" هیوادارم مامۆستایانی كوردستان ، بەردەوام بن لە ئەركی پیرۆزی خۆیان لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان و نەوەكانمان لە سەر پەروەردەیەكی ڕاست و داهێنەرانە و خۆشویستنی كوردستان و داكۆكیكردن لە دەسكەوتە نیشتمانییەكان و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان".