وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی گەیشتە پارێزگای كەركوك

ناوخۆ
  • 15-05-2024, 11:37
  • +A -A

    بەغدا - INA

    بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەحمەد ئەسەدی، گەیشتە پارێزگای كەركوك، بۆ كردنەوەی ژمارەیەك لە بەشەكانی وەزارەت و بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنی كارەكان.

    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA    ) نێردراوە، تێیدا هاتووە،"ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی گەیشتە پارێزگای كەركوك".

    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "سەردانەكە بۆ كردنەوەی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت و بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنی كارەكان بووە".