بە پشت بەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران وردەكاری پلانی پەرەپێدانی شاری كازمییە پیرۆزی دەخرێتە ڕوو

سیاسی
  • 15-05-2024, 11:36
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران وردەكاری پلانی گەشەپێدانی شاری كازمییە پیرۆزی ئاشكرا كرد.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " بە پشت بەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كە لە شوباتی ٢٠٢٣ دەرچووە، پلانی گەشەپێدان بۆ پیرۆزییەكان داڕێژرا شاری كازمییە پیرۆزی".

    هەربەپێی راگەیندراوەكە كە ئاماژەی بەوەشكردووە، "پلانی گەشەپێدانەكە بریتییە لە چۆڵكردن و كردنەوەی ناوچەی سەربازی (كە فیرقەی پێنج ناسراوە) و گۆڕینی زەویەكانی بۆ جیگای كات بەسەربردن و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و هۆتێل و نەخۆشخانە، جگە لە مۆزەخانەیەك كە یادی قوربانیانی ئەو  تاوانەكانی ڕژێمی سەركوتكەر ئەنجامی دەدا".