بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کردەوە.
دادگای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"ئێوارەی ئەمڕۆ، جاسم محمد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد كهلە میانی کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وڵات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا، لەوانە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم و پێویستی ئەنجامدانی بە شێوەیەک کە بەشداریی هەموو لایەک تێدا مسۆگەر بکات لهگهڵ گرتنهبهری ههموو شێوازێك بۆدەستەبەرکردنی دادپەروەریی ئهنجامدانی.