عومەر بەرزنجی جەخت لە پشتیوانی عێراق بۆ کارەکانی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (ئۆنروا) دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 14-05-2024, 19:46
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ سێشەممە"عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،لە باڵاخانەی وەزارەت پێشوازی لە "فیلیپ لازارینی" کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین و رۆژ هەڵاتی نزیک (ئۆنروا).
    لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە : لە میانی دیدارێکدا  هەوڵەکان و ڕۆڵی ئاژانسی ( ئۆنروا) لە دابینکردنی یارمەتی بە ملیۆنان خەڵکی فەلەستینی لە ماوەی ڕابردوودا تاوتوێ کرا، بە تایبەت ڕۆڵی ئێستای لە فریاکەوتن و پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و کەمکردنەوەی ئەو ئازارانەی کە ئەوان لە ئەنجامی دەستدرێژی هێزەکانی داگیرکەردا توشی بوون،لەو ڕوانگەیەشەوە "بەرزانجی" بریکاری وەزیری دەرەوەی پشتگیری عێراقی دەربڕی بۆ بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەکارەکانی (ئۆنروا)،هەروەک ئیدانەی ئەو ڕێوشوێنە سنووردارانەی کرد  کە قەوارەی ئیسرائیلی دژی ئاژانسەکە  گرتووەتەبەر.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لای خۆیەوە " لازارینی"  پێشوازی لە پشتگیری و هاوکارییە داراییەکانی  عێراقی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانی ئاژانسی (ئۆنروا) و جەختی لە گرنگی ڕۆڵی عێراق کردەوە لە پاڵپشتیکردنی ئەو بڕیارانەی کە ڕۆڵی دەزگاکە بەهێزتر دەکەن.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا"د.فازل  رحیم" سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراو و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و "فراس زاهر " بەرپرسی مەلەفەکە لە  بەشی ڕێکخراو و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی بوون.