ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەدات بەردەوامبێت لەسەر ڕێکارەکانی چۆڵکردن و کردنەوەی ناوچەی سەربازی لە کازمیەی پیرۆز

سیاسی
  • 14-05-2024, 18:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بەردەوامبێت لەڕێکارەکانی چۆڵکردن و کردنەوەی ناوچەی سەربازی لە کازمیەی پیرۆز.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی کەلە مانگی شوباتی ساڵی 2023 دەرچووە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا لەسەر ئەوەی کە ڕێکارەکانی چۆڵکردن و کردنەوەی ناوچەی سەربازی لە کازمیەی پیرۆز بەردەوامبێت کە بە لقی پێنجەم ناسراوە.
    وتیشی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە زەویەکانی ئەوناوچەیە بکرێتە شوێنێک بۆ گەشتیاری و ڕۆشنبیری و فێربوون و جومگەی تەندروستیشی لێبکرێتەوە.