به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی دارایی دەستپێکردنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییه‌كانی توێژه‌كانی مووچه‌خۆر بۆ مانگی نیسان راگه‌یاند
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدی وه‌زاره‌تی دارایی دا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه، تێدا هاتووه" بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕەزامەندی وەزیری دارایی، خاتوون ته‌یف سامی، و لەسەر بنەمای ئەوەی لە نوسراوی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەره مه‌ده‌نییه‌كانی هەرێمی کوردستان ، شایستەی کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شایستەییەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوه‌كان وگرێبەستەکان و شایسته‌كانی فەرمانگەکانی هەرێم، وەک بەشێک لە تەرخانکردنی پاره بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٤.