پارێزگای نه‌یناوا: ده‌ستگیریكردنی 7 تیرۆرست

ئەمنی
  • 14-05-2024, 16:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌كانی فیدراڵی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، ده‌ستگیریكردنی 7 تیرۆرست له‌پارێزگای نه‌یناوا راگه‌یاند.
    ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌كانی فیدراڵی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، تێدا هاتووه‌" مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگیری وله‌ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاواز وجیادا وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگیری ورد و به‌دواداچوونێكێ مه‌یدانی، توانی هه‌فت تۆمه‌تباری به‌پێی مادده‌ی چوار له‌یاسایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌پارێزگای نه‌یناوا ده‌ستگیر بكه‌ن.
    هه‌روه‌ها وتی" وته‌كانیان تۆماركراون ودانیان به‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری تیرۆرستی ناوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی په‌سه‌ندكراون و ده‌رحه‌قیان حوكمی قه‌زایی جۆرا جۆر ده‌رچووه‌.