بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، دەستگیرکردنی 5 بازرگانی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند کە هاوڵاتی بیانی لهنێویاندا هەیە، لە پارێزگاکانی نەجەف ئەشرەف و ئەلموسەننا راگهیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەف ئەشرەف، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، 3 بازرگان و رهواجكاری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە ههڵگری ڕەگەزنامەی بیانین، و دەست بەسەر کریستاڵ و دژە ژەهر و حەبی ماددە هۆشبەرەکانی کاپتاگۆن لە دەستیاندا گیراوە، لە ڕێگەی بوونیانەوە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پارێزگاکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد " وتهكانی سهرهتای تۆمەتباران بە شێوەیەکی دادوەری تۆمارکراوه، هەروەها بەپێی بڕگەکانی مادەی ٢٨ی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد كهمەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی موسەننا توانیان دوو بازرگان و رهواجكاری ماددەی هۆشبەر بە دەستی سوور دەستگیربکەن. ئەوان بڕێک مادەی کریستاڵ و هۆشبەریان پێبووە، کە بەنیازی فرۆشتنی بوون، ئاماژەی بەوەشکرد دهست بەسەر کەرەستەكانیاندا گیراوه و تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا