بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانی تاووتوێی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی بۆ پەرلەمان کرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا ئاماژەکراوە بەوەی کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە سەرۆک پەرلەمانی پێشووتر مەحمود مەشهەدانی، لەدیدارەکەدا باس لە گرنگی هاوکاری کرا لەنێوان هێزە سیاسیەکاندا بۆ پتەوکردنی باری سەقامگیری و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی خۆی لە باشکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا گفتووگۆکرا دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان وکۆتاییهێنان بەم مەسەلەیە لە میانەی لێکگەیشتن لەنێوان هێزە سیاسیەکاندا وڕەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای وڵات وبەردەوامیدان لە کاری یاسارێژی وچاودێری لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.