بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگری کرد لەسەر گرنگی بوونی بابەتی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە هەماهەنگکاری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیندار زیباری وشاندی، لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و بەردەوامی گفتووگۆکان کرا بەپێی دەستوور لەپێناو دابینکردنی مافی سەرجەم هاووڵاتیان.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی هەماهەنگیەکان کرد لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد لەپێناو بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری مافەکانی مرۆڤ لەپێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتی، جەختیشی لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەو ڕۆشنبیری کردەوە لەپێناو داڕشتنی بابەتی پەیوەست بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا.
لەلایەن خۆشیەوە دیندار زێباری پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە بۆ پێشنیازەکانی سەرۆک کۆمار لەگرنگیدان بە پەیوەندکردن بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و لەهەمان کاتیشدا چالاکیەکانی نووسینگەکەی خستەڕوو لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ڕێزگرتن لەئازادیەکان و نەهێشتنی پێشێلکاریەکان.