نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

سیاسی
  • 14-05-2024, 12:21
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ راگه‌یاند كه‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
    دلشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمی ڕاگه‌ياندووه‌ و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
    ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌ هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.