کەشناسی عێڕاق ... پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 14-05-2024, 11:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە
    بەیاننامەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سبەی چوارشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا ساف و پەڵەهەور دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور وەک خۆیان دەبن ، بەڵام لە باکوور هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش بەگشتی ساف و هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش وەک خۆیان دەمێننەوە.
    ڕۆژی هەینیش ساف و هەندێک پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکاریان بەسەرنایەت.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش ساف و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆیان دەمێننەوە.