بهغدا-INA- حەسەن ئەلفواز
ئەمڕۆ دووشەممە، هایان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، تەواوبوونی خولی پێنجەمی تەواوکەری و شەشەمین خولی مۆڵەتپێدانی ڕاگەیاند.
عەبدولغەنی لە وتارێکدا لە میانی ڕاگەیاندنی تەواوبوونی خولی پێنجەمی تەواوکەر و شەشەمی مۆڵەتدان، و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: سوپاسی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ سەرکەوتنی پێنجەمین تەواوکەر درا و خولی شەشەمی مۆڵەتدان، کە بە گرنگ دادەنرێت، ئاماژە بەوە دەکات کەژمارەی پارچە زەوی و کێڵگەکانی وەرگیراو لە دوو خولەکەدا، ٢٩ پارچە زەویه کە بەسەر ١٢ پارێزگاری عێراقدا دابەشکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد" زیاتر لە 6 مانگ پێش ئێستا زۆر وۆرکشۆپ ئەنجامدرا و ستافی بەشی گرێبەست و مۆڵەتی نەوت زیاتر لە جارێک ڕەوانەی دەرەوەی عێراق کران بە ئامانجی پێشخستنی ئەم دوو خولە و هاندانی کۆمپانیاکان بۆ بەشداریکردن له خولانه.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "جانتای زانیاری بۆ ئەم دوو خولە ئامادەکراوە و هەوڵەکانی بەشی گرێبەست و مۆڵەتدان و بەشە پاڵپشتەکانی دیکە زۆر گەورە بوون".
جەختیشی لەوە کردەوە کە رێگە بە کۆمپانیا ئامادەبووەکان دراوە جانتای زانیاری بکڕن، و ژمارەی ئەو کۆمپانیایانە کە ئەو جانتایانەیان کڕیوە ٢٢ کۆمپانیایە، کە ژمارەیەکی زۆرە بۆ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات