بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشهممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، دهستگیركردنی چەکدارێکی مەترسیداری داعشی لە ناحیەی لەتیفیە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری پێشوەختە، مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابلی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیان تیرۆریستێکی مەترسیداری سەر بەچەتەکانی تیرۆریستی داعش دهستگیر بكهن، کە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییان ئەنجامی داوه وتێدا هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان كردووتهوه ئامانج”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لهناحیهی لەتیفییە بووه، و لهئهنجامی بە بۆسەیەکی ورد، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای پەنجا و نۆی فیرقەی حەڤدە دەستگیرکراوه، وبهپێی بڕگەکانی مادەی (٤)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی دەرچووە".