بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، جەختیان لەسەر بەهێزکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا کردەوە.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەگەڵ فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە و تیایدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیداریان تاوتوێ کرد، كههەندێک لەو بابهتانه پهیوهست بوون بهو ڕێوشوێنە یاساییانەی کە لە فایلە جیاوازەکاندا گیراوەتەبەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لەسەر شێواز وڕێگاکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا وبەرقەرارکردنی ئاسایش وسەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی، هەروەها هەوڵەکانی دەزگای جێبەجێکردن و دادوەری بە هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان بهههموو شێوهكانی.